پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەمزی عەبدوڵڵا
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
ھەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
کەسوکار و خانەوادەی شەھید عەبدوڵا حەمەڕەش
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کورد و کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان