د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمالی منداڵان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند جۆرێک دەرمانی گەشکە لەئێستادا لە نەخۆشخانەکەیان بەردەستە، بۆیە کەسوکاری ئەو نەخۆشانە دەتوانن لەنێو نەخۆشخانەکە دەرمان وەربگرن و لە دەرەوە نەیکڕن.

وتیشی، بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە ٧٥٠ منداڵ کە نەخۆشی گەشکەیان ھەیە لە فایلی نەخۆشخانەکە تۆمار کراون.