دەقی پرسەنامەکە : 

کۆسرەت رەسول پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا دەکات
برای بەڕێزم کاک رەفعەت عەبدوڵا

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (کاک رەمزی) برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان