"كوێستان محەمەد" لە رێوڕەسمی دەستاودەستكردنی بەڕێوەبەردنی شێڵتەرەكان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان چوار شێڵتەر هەیە و بڕیاری دروستكردنی شێڵتەر لە سنوری راپەڕین دراوە، هەروەها پلانیان هەیە شێڵتەری كاتی لە سۆران و زاخۆش بكەنەوە. نیگەرانیشی دەربڕی لە رووداوی ئاگركەوتنەوە لە شێڵتەرێك لە هەولێر.