دەقی پرسەنامەکە: 

بۆ بنەماڵەی تێکۆشەر و کوردپەروەر، ھەڤاڵ کاک رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا) کوڕی شەھید عەبدوڵڵا حەمەڕەش و، برای شەھید حاکم شەوکەت و برای ھەڤاڵ کاک رەفعەت عەبدوڵڵا- بڕیاردەری دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ک)مان پێگەیشت، ھەواڵی مەرگی لەناکاوی پێشمەرگەو تێکۆشەر کاک رەمزی، لە ناخەوە زۆر دڵگرانی کردین.

بەناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (ی.ن.ک)ەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە ھەڤاڵ کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ھاوبەشی غەمیانین، لە یەزدان داواکارین کە ئەمە دوا ناخۆشییان بێ، و کاک رەمزیش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، و ئارامی و سەبوری بە بەڕێزیان و ھەموو لایەکمان ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
٢٠٢٢-١٢-١٢