قوباد تاڵەبانی و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە ھەولێر کۆبوونەوە
هادی
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەھەولێر سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کرد، لە دیدارێکدا رەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد و جەختیان کردەوە لە گرنگی پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری باشتر و چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەروەھا گرتنەبەری رێکاری دروست و گونجاویان بۆ باشترکردنی بژێویی ژیانی ھاووڵاتیان بە پێویست زانی.
ھاوکات جەخت کرایەوە لەسەر، یەک دەنگی و یەکڕیزی لە رووبەرووبونەوەی تەحەددیەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پاڵپشت بە دەستور.