لە دھۆک کەسێک ھێرشیکردە سەر بنکەی ئاسایش
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بە چەکی کڵاشنکۆف تەقەی لە بنکەیەکی ئاسایش لە دھۆک کرد و بەھۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی ئەو بنکەیە کوژرا و کە خێزاندارە و باوکی کچ و کوڕێکە و کارمەندێکی دیکەی ئاسایشیش برینداربوو.
وتیشی، ئەو کەسەشی ھێرشەکەی ئەنجامداوە بۆ سەر بنکەکەی ئاسایش دوای روبەروبوونەوە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، ھێرشبەرەکە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی بەرتلەیە، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و رێوشوێنی ئەمنی توندیش گیراوەتەبەر و ھێزی ئەمنی زۆر بڵاوکراوتەوە.