مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
ھەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
خانەوادە وکەس وکاری شەھید عەبدوڵا حەمە ڕەش
بۆکۆچی ناوەختی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ رەمزی براتان ، لە ناخی دڵمانەوە ھاوخەمی خۆمان بۆ بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەردەبڕین.
ھەڤاڵ ڕەمزی کە دوا ئەرکی تێکۆشانی لێپرسراوی بەشی ئاماری مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکوک بوو ، پەروەردەی خێزانێک بوو کە لە کاروانی کوردایەتی و نیشتمانپەروەریدا شەھیدان عەبدوڵا حەمەڕەشی باوکتان و حاکم شەوکەتی براتان گیانی خۆیانی بەخشیوە بە گەل و وڵات . لەم ڕۆژە ماتەمینیەدا کە رۆحی پاکی ھەڤاڵ رەمزی بە رۆحی ئەو شەھیدانەی تری خانەوادەکەتان پەیوەست بوو ، لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریتان پێببەخشێت و رۆحی کۆچکردوو جێگەی بەھەشت بێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



