سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی فەھمی بورھان دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
ھەڤاڵ فەھمی بورھان، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (مەلا بورھان عومەر) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



