"رەجەب تەیب ئەردۆغان"سەرکۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک لە پارێزگای ماردین رایگەیاند، وەک ھەموو شوێنێکی تری وڵات، لە ماردینیش کارەکانی گەڕان بە دوای نەوتدا خێرا دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا سێ بیری نەوت لە ماردین بە گەڕ دەخرێن و کارەکانی پشکنین و دۆزینەوەی نەوت لەو پارێزگایە بەردەوام دەبێت.  

وتیشی، ھێڵی شەمەندۆفێری خێرا بۆ پارێزگای ماردین دابین دەکەن و پڕۆژەی شەمەندۆفێری خێرای نێوان کارامان - ئادانا - عەنتاب تا ماردین درێژ دەکەنەوە.