سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی تیمەکانی فریاگوزاری و خەڵکی خۆبەخش دەکات لەپای هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی روقیەی تەمەن 11 ساڵ...
دەقی پەیامەکە:
“سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی بێوچان و شەونخونییەکی زۆر، دواجار توانرا تەرمی کچە گەشتیار (ڕوقیەی تەمەن ١١ ساڵ) بدۆزرێتەوە.
لەم سۆنگەیەوە، بە پێویستی دەزانم سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتیی و سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بکەم؛ لێپرسراوێتی و دڵسۆزیتان بەرز دەنرخێنم کە هاوشانی تیمەکانی تری پارێزگای هەڵەبجە، لە یەکەم ساتەوە بێوچان و بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە لە مەیداندا بوون، و ئەوەی لە تواناتاندا بوو ئەنجامتاندا لەپێناو دۆزینەوەی تەرمی ئەو کچە گەشتیارە و تا بەڕێکردنی بەرەو زێدی خۆی.
هاوکات، سوپاس و پێزانینی تایبەتمان ئاڕاستەی سەرجەم دامودەزگا و تیمەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، لە (بەرگریی شارستانی، ئاسایش، و پۆلیس)، لەگەڵ هاووڵاتیانی خۆبەخشی سنووری خورماڵ و هەڵەبجە، و گوندەکانی (زەڵم، ئەحمەدئاوا، و هەورامان) کە نموونەیەکی بەرزی هاوکاری و مرۆڤدۆستییان پێشکەش کرد.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. لێرەشەوە هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم گەشتیاران دەخوازین و دووپاتی دەکەینەوە کە ژیان و سەلامەتیی گەشتیاران، هەمیشە لە کارە هەرە لەپێشینەکانی ئێمەدا دەمێنێتەوە.”
ژوان سابیر
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦