داھاتی ئەمڕۆی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
زۆرترین داھات لە گەنجینەی دووی سلێمانی بووە کە پێنج ملیار دینار بووە، و گەنجینەی یەکیش ٤١٤ ملیۆن دینارو گەنجینەی ڕاپەرین ٢٢١ ملیۆن دینار بووە.
ھەروەھا گەنجینەی گەرمیان ٦٧ ملیۆن و گەنجینەی چەمچەماڵ ٣٦ ملیۆن و گەنجینەی ھەڵەبجە ١٢ ملیۆن دینار بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.
ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان.



