تورکیا سنووری کۆبانێی لە رۆژئاوای کوردستان بە چەکی قورس بۆردومان کرد
ئایار
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندی سۆلانی لە رۆژھەڵاتی شاری کۆبانێ بە چەکی قوورس بۆردومانکردووە، بەڵام زەرەروزیانی بۆردومانەکە ھێشتا نەزانراون.
تورکیا لە رۆژی ٢٠ی مانگی رابردووەوە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، سوپای تورکیا لە ھەفتەکانی سەرەتای ئۆپراسیۆنەکەدا، رۆژانە بە چڕی گوندەکانی سنووری کۆبانێ و حەسەکە و تەل رەفعەت و مەنبجی بۆردومان دەکرد، بەڵام دوای ھۆشدارییەکانی ئەمریکا و روسیا و نیگەرانییەکانیان لە ئەگەری ھێرشی زەمینیی تورکیا، بۆردومانەکانیش کەمیانکردووە.



