قوربانییانی تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران لە ھەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی ئاشتی جیھانی ئەمریکی (CPT) بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە مانگی ئابی ٢٠١٥ەوە تائێستا ١٥٠ ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی تۆپباران و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران شەھیدبوون و ٢٥٠ ھاووڵاتیش برینداربوون.
وتیشی، بۆ قەرەبووکردنەوەی بریندارەکان و کەسوکاری شەھیدان دوو کۆبوونەوەیان لە بەغداد ئەنجامداوە و لەلایەن خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران راسپێردراون بۆ کۆکردنەوەی ناو و زانیاری لەسەر قوربانییانی تۆپباران و بۆردومانەکان.
کامەران عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەند رۆژێکە دەستیان بە کۆکردنەوەی ئامار و داتاکان کردووە لەبارەی قوربانییەکان و لە ماوەی چوار مانگدا سەرجەم داتا و ئامارەکان کۆدەکەنەوە.



