بەپێی ماڵپەری شەفافیەت ڕۆژانە سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەکاریەوە دەخرێتە ڕوو کە تێیدا داھاتی کۆکراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێکھاتووە، ئەمەش ھەوڵێکە بۆ شەفافکردنی داھاتەکانی سنوری  پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیان.