میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پۆلیس لە کاتی تێپەڕبوونیدا بۆ سەر کار لەسەر رێگای خێرای ئامەد، ئۆتۆمبێلێکی نزیکی تەقییەوەتەوە کە بۆمبی چێندراوەی پێوە لێکێندرابوو، بەھۆشیەوە نۆ پۆلیس برینداربوون. 

"سولەیمان سۆیلۆ" وەزیری ناوخۆی تورکیاش وتی، دوو کەس دەستیگرکراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن. 

نوسینگەی حاکمی ئامەدیش بڵاویکردەوە، رەوشی بریندارەکان جێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، تیمی ئەمبوڵانس و پۆلیسیش بە زووترین کات گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.