تەرمی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیەنرایەوە ھەرێمی کوردستان و رێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ رێکخرا کە ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی باڵا و فەرماندە سەربازییەکان ئامادەی بوون.

ھەر ئەمڕۆ تەرمی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەر بەرەو ھەولێر بەڕێدەکرێت و لەوێ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بەخاک دەسپێردرێت.

فەرماندە ئاکام عومەر رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بۆ کێوماڵکردن پاشماوەکانی داعش لە دەوروبەری ناحیەی زنانە لە سنوری گەرمیان، بەھۆی تەقینەوەی بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا بریندار بوو، دوای ٥٤ رۆژ لە برینداربوونی ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا، بەھۆی سەختی برینەکەی شەھیدبوو.