بافڵ تاڵەبانی: ئەو کوردستانە دروست دەکەین کە شەھید ئاکام خەونی پێوە دەبینی
ڕێبوار
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، شەھید ئاکام شەڕی بۆ کوردستان و میللەتەکەی کردو ھیچ نەدەویست تەنھا ئیرادەی بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و بەرەو پیشبردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی ھەبوو، بەشێکی سەرەکی بوو لەشەڕی دژ بە داعش و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دروستکردنی پەیوەندی تایبەت لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان.
راشیگەیاند، شەھید ئاکام رۆڵێکی زۆر گرنگی ھەبوو لە رێکخستنەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکێک بوو لەوانەی وایکرد یەکێتی بگەڕێتەوە سەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، وەک ھێزی پێشمەرگە و کۆماندۆ بەڵێنیانداوە بە شەھید ئاکام بەرگری لە کوردستان دەکەن و ئەو کوردستانە دروست دەکەن کە شەھید ئاکام خەونی پێوە دەبینی.



