کەجەکە: تورکیا کەوتووەتە نێو شکست و نائومێدییەکی گەورەوە
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان"کەجەکە"راگەیەرانێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تورکیا کەوتۆتە نێو شکست و نائومێدییەکی گەورەوە، بەو ھۆیەوە ڕەنگە ڕژێمی تورکیا پەنا بباتە بەر ھەموو جۆرەکانی تەنگ پێ ھەڵچنین، بێجگە لەوە ناتوانێت کەس لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە.


