پارێزگاری سلێمانی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٣
د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پاراستنی ئارامیی ھاووڵاتیان و ئاسایش و سەقامگیریی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ئەرکی ھەموومانە، داواکارە ھەموولایەک ھاوکارو ھەماھەنگ بن بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو ڕوداوە نەخوازراوانە.
راشیگەیاندوە، ھەموو لایەکیش دڵنیادەکاتەوە سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئارامن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕێگرییانەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ھاتونەتە ئاراوە.



