پەیامی سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ....
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکەم و ھیوادارم جەژنەکەتان بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.
تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لە کوردستان، مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەی ھەیە. ھیوادارم ھەموومان پێکەوە پارێزگاری لە کەلتووری فرەڕەنگی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بکەین و سیمایەکی گەشتر بە ھەرێمەکەمان ببەخشین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


