بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانمان لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی ١٨ ھەزار و ٢١٨ منداڵی نەخۆش لەھەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دوو ھەزار و ١٥٥منداڵیش داخڵ کراون.

بەپێی ئامارەکە لەمانگی ڕابردوودا، (١٣٨) منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵکراون و( ١٦٧) منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و ٢٣٩ منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار و (٨١) منداڵ لەبەشی ڕاھێنانەوەی چارەسەری خۆراک و( ٢٣) منداڵ لەبەشی ھەرس و جگەر بینراون و (٨.١١٣ )حاڵەتی ھەناسەتوندی تۆمارکراون .

ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری( ١٩.٤٤٣)پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و( ٥٥٢) پشکنینی گەشەی ھۆرمۆن و (٣٥٢) سۆنەر و (١٤١) ئیکۆ و( ١٢) نازور ئەنجام دراوە و( ٧٠٣ )تیشک گیراوە.