قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیە ئاڕاستەی خانەوادەی مامۆستا مەلا تەیب دەکات
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا مەلا تەیب
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا (تەیب عبداللە سلێمان بەحرکەیی گەردی)، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
مامۆستا مەلا تەیب زانا و کەسایەتیەکی ئاینی ئیسلامی دیار و نیشتمانپەروەر بوو. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال