بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێم ئیدانەی ھێرشکردنەسەر پارێزەرەکەی ھەولێر دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی نیسانی ٢٠٢٣
دەقی راگەیەنراوەکە :
دڵگرانم لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی ڕوودەدەن لەھەرێمی کوردستان، لەکوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر شکۆو کەرامەتی مرۆڤ و پەنابردنەر تۆڵەسەندنەوە و ترساندن و تۆقاندن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەدەرەوەی دادگاکان، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژیە ناڕوایەی کرایە سەر پارێزرێک لەپایتەختی ھەرێمی کوردستان.
ئەم دەست درێژیە دەستدرێژیە بۆ شکۆ و کۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری.
پێویستە ھەموو ھەڵوێستەی لەسەر بکەین و دەستدرێژی کاران بەسزای توند بگەیەندرێن.
تواناو پاڵپشتی خۆم بۆ سەندیکای پارێزەران و یەکەبەیەکەی پارێزەرانی خۆشەویست دووپات ئەکەمەوە، کە ئەوان بەشێکی گرنگ و دانەبڕای خێزانی داد و دادوەرین.
شیلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد



