دەقی بەیاننامەکە.... 

زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەھەولێریەکان ڕیسوا دەکەین .

ماوەیەکە کۆمەڵێک گروپی ڕەفتار چەتەو ڕێگری چەکدار ، ناوە ناوە  پەلاماری خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی  ھەولێر دەدەن و سوکایەتیان پێدەکەن.

ئەوەی مایەی ھەڵوەستە لەسەر کردنە ، ئەم ڕەفتارە دڕندانەیەی سەر و برۆ تاشین ، کە کلتورێکی قێزەوونی کۆن و دواکەوتووی نامرۆڤانەیە ، یەکەمجار  لە ٢٠١٦/٩/٢٦ بەرامبەر پێشمەرگە ھێمن عەبدولخالق بنەسلاوەیی ھەر لەناو شاری ھەولێر لەلایەن چەند چەکدارێک ئەنجامدرا پاشان لەودیو بازگەی دێگەڵە فڕێدرا .

لەماوەی مانگێکدا ئەم کردەوە نامەردانەیە بەرامبەر گۆرانیبێژێکی میللی و دوێنێش بەرامبەر بە پارێزەر عومەر یابە ئەنجام دراوە ، زیندووکردنەوەی کلتوری کۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشین لەھەولێر ،  ژیان و کەرامەتی کۆمەڵێک ھاوڵاتیان لەکەدار کردووەو ھەموو خەڵکیشی نیگەران کردووە .

ئەم کردەوە تاوانکاریانە ، خەریکە ئەم کلتورە قێزەونە نامەردانەیە زیندوو دەکاتەوە و  ھەڕەشەیەکی جددیشە بۆ سەر ھەولێریەکان ، داوا لەپۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ھەولێر دەکەین بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەستن و ھەولێر لەم دیاردە ناشارستانیانە پاک بکەنەوەو شکۆ و کەرامەتی خەڵک بپارێزن .

ئەوەی بەرامبەر بە پارێزەر محەمەد یابە کراوە کاریگەری خراپ و نیشانەی پرسیاریش دەخاتە سەر کۆی پیشەی پارێزەری و دادگەکانیش ، چونکە پارێزەران لەپاراستنی مافی بریکارەکانیان قەڵغانی یەکەمن لە دوای دادگەکانەوە .

داوا لە لەدەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین ، ئەم کردارە تاوانکاریە قێزەوونانە ، بە ئاسانی تێنپەڕێت و تاوانباران سزا بدرێن ، ئەگەر نا ، ئەمە دەبێتە لەکەیەکی ناشیرین بە تەوێڵی کۆی پرۆسەی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا.

 مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٣/٤/١٥