لە ھەرێم ١١٥٩٤ کۆمپانیا بەھۆی خۆدزینەوە لە باج سزادراون
ئایار
١٣ی نیسانی ٢٠٢٣
کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا ١١ ھەزار و ٥٩٤ کۆمپانیا و باجدەر بەھۆی فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج سزادراون و رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.
وتیشی، ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون، لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە.
ھەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان، لە ماوەی چوار ساڵدا بەھۆی ساختەکاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدان، ٧٤٧ شوێن داخراون و ١٠٣ باجدەر رەوانەی دادگا کراون، ھەروەھا گەشتکردن لە ٧٢ باجدەر قەدەغە کراوە.



