لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر ٤٥ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا دەگیرێت
شۆرش
١٥ی نیسانی ٢٠٢٣
ئیبراھیم جەلیل، پەنا سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەرەکان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، ھێزەکانیان توانیویانە لە خاڵێکی پشکنین لەسەر رێگای ورمێ-تەبرێز دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە ٤٥ کیلۆ ماددی ھۆشبەر لە جۆری تریاکی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندی بەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنی یاسایی کراون.



