پۆلیسی ھەولێر: لەسەر کێشەیەکی خێزانی کەسێک لە ھەریر براکەی خۆی کوشت
کوردسات نیوز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە لە ناحیەی ھەریر ڕوویداوە و تۆمەتبارێک لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی کە تەمەنی ٤٥ ساڵە کوشتووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەیە، تاوەکو بدرێتە دادگا، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.



