سەرۆکی ھەرێم لە ساڵرۆژی ئەنفالدا داوای یەکریزیی دەکات
گۆران
١٤ی نیسانی ٢٠٢٣
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ھەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکاتەوە و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جێبەجێ بکات کە ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساند.
دەشڵێت، لە ھەرێمی کوردستانیش ھەرچی لە توانادایە دەبێ باشتر خزمەت بکرێن و بایەخ و گرنگیی زیاتریان پێ بدرێت.
سەرۆکی ھەرێم، داواش لە لایەنەکان دەکات بە یەکڕیزی و تەبایی و کاری ھاوبەش قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان بپارێزن.



