دیلان غەفور، نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دژی بە لێدوانە نابەرپرسیارەنەکانی"ئەرشەد ساڵحی"دەوەستنەوە کە چەندین تۆمەتی ناڕەواو بوختانی خستووەتە پاڵ گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک.
راشیگەیاندوە، پەنجا عەلی یەکێک لە گەڕەکە گرنگەکانی شارەکە و خەڵکی دڵسۆزی تێدا نیشتەجێن کە شایەنی خزمەتکردنی زۆرلەوە زیاترن تا ئێستا بۆیان کراوە.

ھەروەھا پشتیوانیی تەواو بۆ ئەو گەڕەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، گەڕەکەکە بەتەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکاندایەو دژی ھەرجۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا دەوەستنەوە کە ئاڕاستەی خەڵکی ئەو گەڕەکە بکرێت.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەو جۆرە لێدوانانە ھیچ خزمەتێک بە رەوشی شارەکە ناکەن و دەبنەمایەی تێکدانی ئارامیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانی شارەکەش دەخاتە مەترسییەوە.