شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردودا زیاتر لە ٥٠ عومرەکاری کورد کە لەرێگەی وشکانییەوە لە دەروازەی عەرعەری نێوان سعودیە و عێراقەوە گەڕاونەتەوە و لەرێگەدا ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی کەوتووە، بەوھۆیەش روبەڕوی گرفت بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پێشووتریش ھۆشدارییانداوە بە عومرەکارانی کورد کە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی گرێبەستی تەنھا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ھەیە کە لەرێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن و ھیچ کۆمپانیایەک لە ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە گەشتەکان ناکات.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێم وتیشی، ئەوان گەرەنتی ھیچ عومرەکارێک ناکەن کە لەرێگەی وشکانییەوە سەردانی سعودیە بکات، لەئێستاشدا دوای پەیوەندیکردنیان لەگەڵ دەستەی حەجی عێراق، کێشەی ئەو عومرەکارانە چارەسەرکراوە کە لە دەروازەی عەرعەر روبەڕوی گرفت ببوونەوە.