باشاک دەمیرتاش، ھاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش،لە میانەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە شاری جولەمێرگی باکوری کوردستان، پەیامێکی سەڵاحەدین دەمیرتاشی خوێندەوە و رایگەیاند، ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ھەڵبژاردنی کۆتایی زوڵم و دیکتاتۆریەتی ئەردۆغانە.

دەشڵێت، کاری یەکەمیان بەھێزکردنی دیموکراسی و چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە پەرلەمانی تورکیا، داواشدەکات ھەمووان ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ ئەوەی پارتی چەپی سەوز بە بەھیزی بچێتە پەرلەمان، تاکو لە رێگەی ئاشتی و دیموکراسییەوە ھەموو کێشەکان لە پەرلەمان چارەسەر بکرێن.