کوردستانکوردستان

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لیژنەیەک سەرپەرشتی گواستنەوەی میلاکاتی فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژانی و کۆی موڵک و ماڵی پەروەردەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەدەی عێراق دەکات.

بەپێی بڕیارەکە ١٢ ھەزار فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند دەبن کە ٨ ھەزاریان لە سنوری پارێزگای کەرکوکن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لەسنووری برادۆست لە چیادێل و چیا کەوێت بەچەکی دۆشکە و ھاوەن سنووری گوندەکانی  دایڵا و خەلیفان و سیرانی بۆردومان کردووە. 
وتیشی شەوی ڕابردووش سوپای تورکیا بەدوو کۆپتەری  جەنگی کەرەستەی سەربازی گواستەوە بنکە سەربازیەکانی لە سنورەکە.

رۆژی ١٣ی ئەم مانگە  بەھۆی تەقەی سووپای تورکیاوە دوو ھاوڵاتی گوندی خەلیفان بریندار بوون .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەھەولێر لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە و تاوتوێی پرسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دەبێت ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق پەلە بکەن لە رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆکییانە بھێنرێت کە چەندین ساڵە ھەیە.
وتیشی، لەم قۆناغەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق لە ئاستێکی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەکاربھێنرێت بۆئەوەی رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و ھەموو ئاستەکانی تر بکرێت کە لە بەرژەوەندی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێت.

لەکۆبوونەوەکەدا وەفدی ئەمریکا پشتگیری خۆیان بۆ بەھێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا ھاوکاری ھەردوو حکومەت بکەن بۆئەوەی بە رێککەوتنێکی گشتگیر بگەن کە لە بەرژوەندی ھەردوولا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.

لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی ئەمریکا پشتگیری بۆ ھەرێمی کوردستانیش دووپات کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا، ھیواشیان خواست لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید "کاروان خۆشناو" وتەبێژی ناوچەی یەکی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، ئەو لینکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارایە و دەبێت زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی بنوسرێن، داواشی لە گەنجان کرد بە زووترین کات خۆیان ناونوس بکەن.

بەپێی ئەو لینکەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ناو و نازناو و باری کۆمەڵایەتی و پارێزگا و خوێندنەکەی پڕ بکاتەوە، ھەروەھا یەکێک لە زانیارییەکان تایبەتە بەوەی کە کەسوکاری شەھید یاخود زیندانی سیاسییان ھەیە یان نا.

پێشتریش عەقید "کاروان خۆشناو" رایگەیاندبوو، دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ناوچەکەشیان بەرفراوانە و نزیکەی ھەزار و ٢٠ کیلۆمەترە و چەند ساڵێکە ھیچ دامەزراندنێک نەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەو رەوشەی سەریھەڵداوە، بڕیاردراوە کارمەندیان بۆ دابمەزرێنن. 

رۆژی شەشی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێ ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزەکانی پاسەوانی سنور دادەمەزرێندرێن.  

چۆنیەتی پڕکردنەوەی لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور
سەردانی ئەو لینکە بکە ??

http://https//moi-jobs.iq/order.php?id=86

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەمال کۆچەر" ئەنامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "سەباح" رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ رەشنوسێک سەبارەت بە مووچەی ھەمواری فەرمانبەران نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام چاوەڕێن حکومەت دەنگ لەسەر ئەو بابەتە بدات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنەکەی بکات، بەوەش دادپەروەری بۆ ھەزاران فەرمانبەر بەدیدێت. 

"جەمال کۆچەر" وتیشی، عێراق پێداچوونەوە و ھەموارکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ چەندین ساڵە راگرتووە، لەکاتێکدا نادادپەروەری گەورە ھەیە، بەشێوەیەک فەرمانبەرانی وەزارەتەکان سەرباری ئەوەی دەوام و ئاستی خوێندنیان ھاوشێوەیە، بەڵام جیاوازی لە مووچەکانیاندا ھەیە و پێویست دەکات بە چاوێکی یەکسانەوە سەیری ھەمووان بکرێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی راگرتنی دوای چەند سەعاتێک لە کاراکردنی، لیوا خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لینکەکە رانەگیراوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەیە. 

ھاوکات عەقید "کاروان خۆشناو" وتەبێژی ناوچەی یەکی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند،بەیانی ئەمڕۆ لینکی دامەزراندن لە ھێزەکانی پاسەوانی سنور کاراکرا و دەبێت زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی بنوسرێن، داواشی لە گەنجان کرد بە زووترین کات خۆیان ناونوس بکەن.

بەپێی ئەو لینکەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ناو و نازناو و باری کۆمەڵایەتی و پارێزگا و خوێندنەکەی پڕ بکاتەوە، ھەروەھا یەکێک لە زانیارییەکان تایبەتە بەوەی کە کەسوکاری شەھید یاخود زیندانی سیاسییان ھەیە یان نا.

پێشتریش عەقید "کاروان خۆشناو" رایگەیاندبوو، دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنھا بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ناوچەکەشیان بەرفراوانە و نزیکەی ھەزار و ٢٠ کیلۆمەترە و چەند ساڵێکە ھیچ دامەزراندنێک نەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەو رەوشەی سەریھەڵداوە، بڕیاردراوە کارمەندیان بۆ دابمەزرێنن. 

رۆژی شەشی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێ ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھێزەکانی پاسەوانی سنور دادەمەزرێندرێن.  

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵی رابردوو ١١ بەشەخۆراک ھات، بۆ ئەمساڵیش ھەموو بەشە خۆراکەکان گەیشتووە و لە کۆگاکاندان و پشکنینیان بۆ دەکرێت. وتیشی ئەمڕۆ یان سبەی دابەشکردنی ئارد لە ھەولێر و دواتر پارێزگاکانی تر دەستپێدەکات. 

وتیشی، بە بڕیاری  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو خێزانانەی کە ناویان لە چاودێری کۆمەڵایەتی تۆمارکردووە بەشەخۆراکی زیاتریان پێدەدرێت، داواشیانکردووە ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دڵشاد شەھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێم، برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێم و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

ھەر لەو سەردانەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان وا بریارە برێت مەکگۆرک لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە فەرمانێکی کارگێڕیدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، بە ھۆی نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنەوە پەخشی ژمارەیەک کەناڵ ڕادەگرێت.

لە فەرمانەکەدا، کە بە ژمارە ١١٢ی ڕۆژی ١٦/١/٢٠٢٣ دەرچووە ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی سێیەم لە بڕگەی یەکەم، خاڵی پێنجەم لە ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە "ڕێنمایی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە ھەرێمی کوردستان"، لە بەر ئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان لە خوارەوە ھاتووە، مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە، بڕیارمان دا بە: "ڕاگرتنی پەخشی ئاسایی تاوەکو مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە"‌.

لیستی ناوی کەناڵەکان:
١- نیگا
٢- نیگای منداڵان
٣- نیگا فیلم
٤- بیابان
٥- بیابان فیلم
٦- بیابان سپۆرت
٧- بیابان میوزیک
٨- نێڤەر
٩- ئاسۆ سپۆرت
١٠- ئای مۆڤیس
١١- جیھان
١٢- منارە
١٣- خێزان
١٤- دیموکراسی 
١٥- بێست
١٦- ئاسمان
١٧- ئیفێکت
١٨- جودی
١٩- لاو
٢٠- ماکس 
٢١- سرووشت
٢٢- کوردین
٢٣- یەکگرتوو
٢٤- بینین
٢٥- بەیبی پاندا
٢٦- کازێوە
٢٧- ئازادی
٢٨- ئازادی سپۆرت
٢٩- ژیار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیان لە وەفدێکی ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێڵ سانبۆرن لێپرسراوی ئۆفیسی ھەماھەنگی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان کرد. 

لە کۆبونەوەیەکدا باس لە ھەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە کرایەوە، ھاوکات گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی فیرقەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی وەزارەت لەوبارەیەوە کرا. لە تەوەرێکی تردا تاوتوێی  یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرا و جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگە و ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا ٤٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکان گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٤ی تریش برینداربوون، کە ٢٠٩ حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی و ٣٥ حاڵەتیش بە رووداوی سروشتی وەک ھەڵدێران و خنکان و ھەرەسی بەفر.

بە پێی ئامارەکەی رێکخراوی ھەنگاو، زۆرترین قوربانی لە پارێزگای کرماشان بووە کە ١٦٢ حاڵەت بووە دواتریش پارێزگای سنە ١٠٨ حاڵەت و ورمێ ٢٠ حاڵەت.

ھەر لە ساڵی رابردوودا ١١ منداڵی کۆڵبەر کە تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵ بووە، بوونەتە قوربانی، بە جۆرێک ٤ منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان و دووانیشیان بەھۆی لێدان گیانیان لەدەستداوە و ٧ی تریش برینداربوون.

بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی قوربانیانی کۆڵبەر لەسەدا ٣٥ زیادیکردووە و لە ٧٥ حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٢٩٠ حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەرمەکان سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەھێنرێنەوە، یەکێکیان ناوی زانا قادرە و تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی ناحیەی پیرەمەگروونە، ئەوی تریان ناوی  زریان محەمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە دانیشتووی قەڵادزێیە.

ئەو دوو کەسە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختێکەوە خنکان کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێوەبوو،  لە کۆی ٩٠ کۆچبەر ٥٨ کۆچبەریان بێسەروشوێن بوون کە چواریان کورد بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند تیمەکانی سەربە وەزارەتەکەی لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای سلێمانی و دھۆک ئاگادارکردۆتەوە کە دەست بکەن بە دابەشکردنی بری ٩٩٠ ھەزار لیتر نەوت بەسەر ئاوارەکانی ئەو خێمانەدا. 

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند، تا ئێستا بری "٦٣" ھەزار لیتر نەوت بەسەر ٦٣٠ خێزانی ئاوارە لە خێمەی " چەمشکۆ" لە قەزای زاخۆ دابەشکردوە ھەوروەھا بری " ٣٦" ھەزار لیتر بەسەر "٣٦٠" خێزانی ئاوارە لە خێمەی ئاشتی لە سلێمانی دابەشکراوە, کە بۆ ھەر خێزانێک بری ١٠٠ لتری پێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ھەندێ ناوچە نیمچە ھەور دەبێت ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

کەشناسیی ھەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرماش  کەمێک  بەرز دەبێتەوە  بە بەراوورد بە  تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٣  پلەی سیلیزی
دھۆک  : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ١٤پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران :١٣  پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  ١٥- ١- ٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی‎ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە : 

کۆچی دوایی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیکردین.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و ھاوڕێ و ھاوکارانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...509510511512513...955