وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی ئاو بەڕێژەی ١٥% تاوەکو ١٠ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت، لە ٢٠ ڕۆژ‌ی رابردووشدا زیاتر لە ١١ ھەزار ھاوبەش لە پارێزگاکانی ھەرێم سودمەندبوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو ماوەیەدا بەبڕی ٣٩٥ ملیۆن دینار لێخۆشبوون بۆ ھاووڵاتییان کراوە، ئێستاش ھاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکەن و لەو بڕیارەی حکومەت سوودمەندبن.

رۆژی ١٠ ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کرێی ئاو لە ھەرێمی کۆتایی دێت