کوردستانکوردستان

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری دیار ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد.

دەقی پرسەنامەکە: 

بەرێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند (شادمان مەلاعەزیز) 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و ئەکتەری دیار (شادمان مەلاعەزیز)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.

ھونەرمەندی کۆچکردوو شادمان مەلاعەزیز ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد، بۆ ھەمیشە گەلەکەمان رۆڵە سەنگینەکانی شادمان مەلاعەزیز لە یاد ناکات. 

خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبەشداری سەدان کەس لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە و نوێنەری حزبەکوردستانییەکانی باکور و  چوارەم کۆنگرەی ھەدەپە لە ناوچەی یەنیشەھیر لە ئامەد بە دروشمی ئێمە چارەسەرین نەک شەڕ بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرەکەدا داوایانکرد، ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ئازادی  عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ھاوکات ئەبرۆ گونەی وتەبێژی ھەدەپە لە سێرت رایگەیاند، سەردەمی ئێستا سەردەمی فاشیزم نییە، ئاکەپە لە ھەموو لایەکەوە ھێرش دەکاتە سەر کورد لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ، لە باشوریش بە ھەمان شێوە بۆردومانی ناوچەکان دەکات.

ھەروەھا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە ھەریەک لە گوڵستان ئاتاسۆی و زەییات جەیلان بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپەی ئامەد ھەڵبژێردران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەک ھەفتە ئاوی سەرجەم گەڕەکەکانی شاری کەرکوک دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک تەواوی کەناڵەکانی ئاوەدێریی شارەکە خاوێن دەکاتەوە، ئەوەش ماوەی حەوت ڕۆژی پێویستە بۆ پاککردنەوەی یەکجارەکیی ئەو کەناڵانە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک روونیشیکردەوە، بڕانی ئاو گەڕەکەکانی دەرەوەی شاری کەرکوک ناگرێتەوە، بەتایبەت گەڕەکەکانی شۆراو و گورگەچاڵ و سێکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە....

بەداخەوە سەرەڕای بوونی دنیایەک کێشەو قەیران و قووڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییەکان، چاوەڕوان بووین بۆ یەک جار سەرۆکی حکومەت وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم قسە بکات، چاوەڕوان بووین پەیامەکەی دەستپێشخەری بێت بۆ چاککردنی دۆخی ژیانی ھاووڵاتیان و کۆتایی ھێنان بە کێشەکانی نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ناو حکومەت بێت، بەداخەوە وانەبوو، ئێمە چاوەڕیی ھەڵوێستێک بووین کە ھەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا.

ئێمە گلەیی و ھەڵوێستمان ھەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان ھی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆ شارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی ھەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە. 

لەبارەی شەھیدکردنی عەقید ھاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بەزۆری زۆرداری یەکێتیی و چەند کەسایەتییەک لەناو یەکێتی تۆمەتبار بکات، بیریان چووە لە سەرەتای رووداوەکەوە ئەوە یەکێتی بوو داوای لێکۆڵینەوەی ھاوبەشی کردو داواشی کرد لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان، کەچی دەزگا ئەمنییەکەی سەرۆکی حکومەت ھەر زوو سیناریۆکەی خۆیان بڵاوکردەوەو دەیانەوێ بیکەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆکی حکومەت قسەی یەکێتی دووبارە دەکاتەوەو دەڵێ با لایەنی نێودەوڵەتی بێنە ناو لێکۆڵینەوەکان، پاش چی! دوای ئەوەی سیناریۆکانتان بڵاوکردۆتەوە، و تەواوی بودجەی ھێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و ھەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازەش بیرتان کەوتۆتەوە کە ئەم رووداوە لە جەرگەی پایتەختی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆکی حکومەت ئاگای لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگای لێبێت ھەر لەو جەرگەی ھەولێرە ھێزێکی یاخی و لەیاسا دەرچوو ھەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و ھەر لەو جەرگەی پایتەختەش رۆژنامەنووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر دەکرێ و تاوانبار داڵدە دەدرێ و فەوجیشی بۆ دەکرێتەوە.

ئینجا سەرۆکی حکومەت لە راگەیەنراوە پڕ لە چەواشەکارییەکەی دەڵێت؛ یەکێتی بەرپرسە لەو دۆخەی لە سلێمانی، ھەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان دروست بووە، چاوەڕوان بووین سەرۆکی حکومەت بڵێ بڕیارمدا بەشێوەیەکی مەیدانی خۆم سەردانی سلێمانی و دەڤەرەکە بکەم و لە کێشەکان بکۆڵمەوە، بەڵام بەداخەوە وەک کاری ھەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، بەم ھەنگاوەشی سەلماندی کە نایەوێت سەرۆکی حکومەتی ھەموو ھەرێمی کوردستان بێت و ‌ دەبێ خەڵکی خۆڕاگرو خۆشەویستی سلێمانی بپرسن: کە ئەو سەرۆک حکومەتە لەماوەی نزیکەی چوار ساڵدا چەند جار ‌ھاتۆتە ئەو سنوورە؟ ھەر جارێکیش ھاتبێ بۆ قردێلە بڕینێک ھاتووەو خێرا گەڕاوەتەوە.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی، ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنی لەھەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنھا سیاسەتی چەوت کەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.

ھەمووان دەزانن کێشەی سەرەکی و گەورەی کوردستان داھاتی نەوتە نەک تەنھا داھاتی ناوخۆ، ئەوە سەرۆکی حکومەت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە ھەرێمەکەمانی کردۆتە قوربانی سیاسەتی ناڕوون و نا شەفافی داھاتی نەوت! لەبری نیعمەت، نەوتیان کردۆتە نەعلەت!

لە داھاتی ناوخۆش، ئەرێ بێ زەحمەت پێمان بڵێن کێ دەزانێ داھاتی ئیبراھیم خەلیل چەندە؟ ئەو لیژنانەی سەرۆکی حکومەت باسیان دەکات بۆ ناچن کۆنتڕۆڵی داھاتی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و خاڵە سنوورییەکانی تر بکەن؟

 کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسی پێکھات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەھێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان ھەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا و بەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت. 

 ھەرزوو ئەم رێککەوتنەی حکومەتی پێ پێکھێنرا شکێنرا، بەڵام ھەر دانمان بەخۆماندا گرت و گوتمان بەڵکو باشتر بن و وردە وردە فێربن کە حوکمڕانی بەو ‌ عەقڵیەتە ناکرێت! 

لێرەدا بە پێویستی دەزانین بڵێین؛
 ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئەوەندە چاکسازی خوازە، چەند ساڵە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە نا نێرێتە پەرلەمان؟ تیمی یەکێتی رێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووتەمەنی، کارەبا، نەوتی سپی ماڵان، غاز، گرانی بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ ھاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داھاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داھاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.

لەکۆتاییدا بەوپەڕی راشکاوییەوە دەڵێین:

یەکێتی ھیچ کات لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن نەترساوەو ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، بە یاسایەکی ھەموارکراوو لیستێکی پاکی تۆماری دەنگدەران و زامنکردن و پاراستنی مافی پێکھاتەو نەتەوە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان.

پێشمان وایە: راگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت باشترین وەڵامە بۆ پرسیاری خەڵکی کوردستان کە دەڵێن؛ بۆ تیمی یەکێتیی ناچنە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.

سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک لەگەڵ ھەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێر، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی.  

دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو تورکیا ١٣ گوندی لە ھەرێمی شەھبا و شێراوا و ناوچەی شەرای لە ھەرێمی عەفرین تۆپباران کرد، تەنھا لە گوندەکانی عەین دەقنە،  بێلونییە، مەدیق و شێخ عیسا لە ناوچەی شەھبا نزیکەی ٨٠ تۆپیان بەرکەوتووە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی بە تەقەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە لە سنوری پارێزگای حەلەب لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


*بەڕێز کاک شێخ مادح شێخ عوسمان سراج ئەلدین نەقشەبەندی *

بەڕێزان کاک شێخ یادگار شێخ رەئوف و برایانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ رەئوف سراج الدینم بیست.

خاتوو حەفیدەی کۆچکردوو لە بنەماڵەی گەورەی شێخانی سراج الدین، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر وئاینی رەسەنی کوردستانن و ھەمیشە چاکە خواز و خزمەتکاری ئاین و پێکەوەژیان بوون، کۆچکردنی بۆ ئێمە جێگای داخە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و ھەموو بنەماڵەی گەورەی سراج الدین و خزمانی نەقشەبەندی و موریدانی تەریقەت ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی ، لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ تەنھا لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ی داھات بۆ خەڵک ماوەتەوە و لەسەدا ٦٥ی رۆیشتووە بۆ کۆمپانیاکان.

د. عیزەت سابیر ئاشکراشیکرد، ساڵی رابردوو داھاتی حکومەتی ھەرێم یەک ملیار دۆلار بووە بەڵام ھێشتا پڕۆژە و بودجە نییە و بانکەکانیش پارەیان تێدا نییە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدیرنەوە وەڵامی قسەکانی"سولەیمان سۆیلو"وەزیری ناوخۆی تورکیای دایەوە سەبارەت بە ئاسایشی ھەڵبژاردنەکان کە رایگەیاندبوو، پاراستنی ئاسایشی ھەڵبژاردن بەوان سپێردراوە.

دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەوە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی پاراستنی ئاسایش گرنگترین پرس بێت سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھەموو ئەکتەرە سیاسییەکان بە ڕێبازێکی سەروو حزبی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکەن.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ناتوانن ئاسایشی ھەڵبژاردن بە تەنیا بۆ ئەوان جێبھێڵین.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ھەینی"سولەیمان سۆیلۆ"وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، ماوەی ھەڵبژاردن ھاتۆتە پیشەوە، پاراستنی ھەڵبژاردنیش بەوان سپێردراوە، بە جەندرمە و بە پۆلیس سپێردراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە بڕیاری دادگای تاوانەکان لە شاری خۆڕەمئاوای سەر بە پارێزگای لوڕستان،"حامید حەیدەری"بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و بە دروستکردنی قەرەباڵغی و ئاژاوە سزای ٧ مانگ و ١٦ رۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، ھەروەھا بە تۆمەتی "ھاندانی خەڵک بۆ کردەوەی توندڕەوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، سزای ١٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بزیندانی بەسەردا سەپێنرا، ھەروەھا لە بنکەی دادسەرای گشتی شۆڕشی کئیسلامی لە شاری خۆڕەمئاوا سزای لێدانی ٦٠ قامچیی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،"ئەھوورا کەرەمی"خەڵکی کرماشان، دوای دوو مانگ دەستبەسەرکردنی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران سزای پێنج ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بۆ خەڵکی شاری ئامەد دەڵێن، ژیانێکی نوێ بنیاد دەنێین، وەرن با پێکەوە شان بە شان تێبکۆشین.

بەستنی کۆنگرەی ھەدەپەش لە کاتێکدایە، لەئێستادابەشێوەیەکی کاتی ھەژماری بانکی داخراوە و بودجەکەی بڕدراوە، ھەروەھا دۆسیەی داخستنی حزبەکەش لە دادگای دەستوری تورکیایە و ھێشتا یەکلایی نەبۆتەوە.

مدحەت سانجار ھاوسەرۆکی ھەدەپەش رایگەیاندوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیانەوە، داوایان لە دادگای دەستووری تورکیا کردووە، دانیشتنی دادگایی لەبارەی دۆسیەی ھەدەپە دوا بخات بۆ دوای ھەڵبژاردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ بە گشتی ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری دەستپێکردنی بارینی نمەباران لە کاتەکانی نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە، ھەروەھا لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلی بارانبارینەکە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت لە شەودا ڕێژەیەکی زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ھەولێر ئاسمان ھەوری تەواو بێت لەگەڵ کەمێک نمە بارانی بچڕ بچڕ، بەڵام لە پارێزگای دھۆک تەنھا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت. کەشناسی ھەرێم پێشبینیش دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بەفر ببارێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم ببنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر سوریایەکی ئازاد نەبێت، کێشەکانیش چارەسەر نابێت، بە ھەموو لایەکیان راگەیاندوە، ھەرچی پێویست بێت بۆ ژیانی ھاوبەش دەیکەن، نەک بە فەرمانی تورکیا و سوریا و ئەمریکا یان روسیا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پەیەدە و بەڕێوەبەری خۆسەر، بڕیارەکانیان لەدەستی خۆیاندایە و بەگوێرەی فەرمانی ھیچ کەسێک ناجووڵێینەوە، پێویستە بەڕێوەبەری دیمەشقیش ھەڵوێستی ئەرێنی ھەبێت و پێکەوە دانیشن و بڕیار بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت گەلانی سوریا بە کورد و عەرەب و ئاشوری و ھەموو نەتەوەکان لە بڕیاری سیاسیدا بەشداری بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لەمیحوەری کەرکوکی وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاری دروستکردنی ھەردوو فیرقەکە دراوە وەک قۆناغی یەکەم و لەدوای ئەوە دوو فیرقەی تریش دروستدەکرێت.

کوردسات نیوز ئەوەشی زانیوە کەماوەی چەند مانگێکە کار دەکرێت بۆ دروستکردنی ئەو فیرقانە و لەئێستادا ھەردوو فیرقەکە فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوە و ستافیشی بۆ دیاریکراوە.

بەپێی زانیارییەکان ھەردوو فیرقەکە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبن و ھەر یەکێکیان سێ لیوای پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.

دروستکردنی ئەوفیرقە سەربازییانە دەچێتە چوارچێوەی ڕێکخستنەوی دامەزراوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارداوە بە رێگەدان بە ھاوردەکردنی ھێلکە لە کێڵگە پەرلەوەرییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق و بەپێچەوانەشەوە. 

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە ئەو بڕیارە بۆ روبەڕوبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی ھێلکەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا. 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ نرخی ھێلکە لە ھەرێمی کوردستان بەرزبووەو و نرخی چوار ھێلکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بوو بە ھەزار دینار، لە بازاڕەکانی عێراقیش بە کاریگەری دابەزینی بەھای دینار، نرخی تەبەقێک ھێلکە بۆ سەروو ٨٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دوو ھاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئازاد دادوەند خەڵکی سەردەشت و کەیوان ئەمینی تەوەکولی خەڵکی بانە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی ھۆشبەر لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک لەسێدارە دران.

راشیگەیاند، سێ کەسی دیکە لە سێدارە دراون تا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی ھەنگاو، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٣، سزای لەسێدارەی ١٠ ھاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کرماشان، کەرەج، بەندەر عەباس و ئەراک جێبەجێکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...510511512513514...955