هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچەكانیان بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخرا.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، بەهۆی نەناردنی پارەوە، ئەمڕۆ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشناكرێت و دابەشكردنی مووچەكانیان كەوتووەتە رۆژی پێنجشەممەوە.

دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەكاتێكدایە، رۆژی 30ی مانگی رابردوو، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممە دووی ئایار مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.