لە ناحیەی جەبارە کەسێک بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٣
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری کوردسات نیوزی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی "زەرداو" لە ناحیەی جەبارە، چەند چەکدارێک تەقە لە ھاووڵاتییەک دەکەن و دەیکوژن.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییە، ھۆکاری ئەو رووداوە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ھەیە کە پێش ماوەیەک بەھۆی ئەو کێشەیەوە سێ کەسی دیکە کوژراون و ھەردوولا لەیەکتریان کوشتووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی تەقەی کردووە لە ناو ناحیەی جەبارە دەستگیرکراوە و لە پۆلیسی دیالە دەستبەسەرە، ھەروەھا چەک و ماتۆڕسکیلەکەشیان دەستی بەسەرداگیراوە.
.jpg&w=2048&q=75)


