ئەرکی ھێزەکانی ھۆڵەندا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کۆتاییھات
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٣
وەزارەتی بەرگریی ھۆڵەندا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای دوو ساڵ، ئەرکی ھێزەکانیان بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کۆتایی دێت و ئەم ھەفتەیە ھێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ھۆڵەندا، بەڵام تیمی راوێژکاریی ھۆڵەندا لە ھەولێر دەمێننەوە.
راشیگەیاند، ژمارەی سەربازەکانیان ١٢٥ سەربازە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی ھەولێر جێگیربوون، دوای کشانەوەشیان ھێزەکانی ئیستۆنیا بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە جێگەی ھێزەکانی ھۆڵەندا دەگرنەوە.



