مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی پەیامێکی ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی حەمید جەمیل بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەس وکاری تێکۆشەر مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش
بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ھەواڵی شەھیدبوونی حەمید جەمیل دەروێش برازای تێکۆشەری کۆچکردووکاک عەبدولحەمید دەروێشمان پێگەیشت.کە لەنەبەردییەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرامبەر بەتیرۆریستانی داعش گیانی بەخشی.
بۆ ئەم خەمە قوڵە ھاوبەشی خەمتانین و ھیوادارین ئەمە دوا کۆست و خەمی بنەماڵەکەتان بێت.
شەھیدبوونی کاکە جەمیل لاپەڕەیەکی تری پرشنگدار دەخاتەسەر مێژووی ئەم بنەماڵە تێکۆشەرەی کە مامۆستا حەمید دەروێشی خەباتگێڕ پێشکەش کردین.
داواکارین لەیەزدانی مەزن ڕۆحی پاکی شەھید جەمیل جێگەی بەھەشت بێت وسەبوری و ئارامی بەئێوەش ببەخشێت .
مەکتەبی پەیوەندییەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان