کوردستانکوردستان

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران دوو مانگی تێپەڕاند و تائێستاش بەردەوامە، ئەمڕۆ لەشاری کامیاران ھاوڵاتی بورھان کەرەمی و لەشاری بۆکانیش ھاوڵاتی سالار موجاور بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەشی بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم دوکاندار و کاسبکارانی بۆکان و مھاباد و مەریوان و سەقز و چەند شارێکی تری رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتیان راگەیاند و دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

دوینێش لە خۆپیشاندانەکانی شاری کامیاران دوو ھاووڵاتی بە ناوەکانی (فوئاد محەمەدی) و (سەعید مورادی) و لە سنەش ھاووڵاتییەکی تر بەناوی عیسا بیگلەری بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژران، لە سنە ھێزە ئەمنییەکان ھێرشیانکردە سەر خوێندکارانی زانکۆی کوردستان و ھەموو رێگاکانی چوون بەرەو زانکۆکەیان داخست.

رێکخراوی ھەنگاویش بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕو پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان بنکەیەکی بەسیج لە کامیاران کەوتووەتە دەست خەڵک و ئەندامێکی سوپای پاسداران بەناوی (رەزا ئازەربار) کوژراوە و دوو ئەندامی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی شاری ھەولێر دەکات، کە ئەوە دەبێتە یەکەمین سەردانی د.لەتیف رەشید بۆ ھەولێر لە دوای ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

بە پێی زانیارییەکان سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەولێر چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبی دەکەوێت و دواین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان یەکەمین کۆبوونەوەیە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی و بەپێی ئەو کارنامەیەی بڵاویکردووەتەوە، سێ تەوەر لەخۆدەگرێت.

لە تەوەری یەکەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی عێراقی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دەکرێت. 
لە تەوەری دووەمدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دەدرێت. 

تەوەری سێیەمیش بریتییە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ  پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق و پێشنیازەیاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان و پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان-عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رەنج پشدەری" رۆژنامەنووس بڵاویکردەوە، نزیکەی ٤٠ کۆچبەر کە سەرجەمیان کوردبوون، لە کەناراوەکانی دانکیخ بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتن، بەڵام دوای چەند سەعاتێک چوپەکەیان پەکی کەوت و لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخوارد و داوای بەھاناوەچوونیان کرد. دوای مانەوەیان بۆ حەوت سەعات، لەلایەن ھێزی دەریاوانی فەڕەنساوە رزگارکران.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ حکومەتی فەڕەنسا و بەریتانیا رێککەوتن فەڕەنسا چاودێی کەناراوە ئاوییەکانی بکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دابینبکرێت بۆ رێگری کردن لەو کۆچبەرانەی بە چووپ روو لە بەریتانیا دەکەن. 

ھەر بەپێی ئەو رێککەوتنە، بەریتانیا ٧٠ ملیۆن پاوەند دەداتە فەڕەنسا بۆ ئەوەی سەربازانی لە کەنار ئاوەکانی کاڵاس و دەوروبەری زیادبکات.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، حکومەت رەزامەندی پیشانداوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی بۆ قەرەبووکردنەوەی سوودمەندانی گوندی کۆری بە تاپۆکردنی زەوییەکانیان، کە لە پێشنیازەکەی وەزارەتی شارەوانیدا ھاتووە، پێویستە سوودمەندان لە ھەمان شوێنی خۆیان کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو قەرەبوو بکرێنەوە، ھەروەھا بەرامبەر دەستبەرداربوونیان لەو پارچە زەوییانە و بەناوکردنی پارچە زەوی تر لە بەشەکانی پڕۆژەی گوندی کۆری، لە ھەموو باج و رسووماتێک ببەخشرێن.

ساڵی ٢٠١٤ بەپێی رێککەوتنێکی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور لە ھەولێر بۆ ھاوکاریکردنی کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی پڕۆژەی گوندی کۆری درا، کە بریتییە لە شەش ھەزار و ٥١٢ یەکەی نیشتەجێبوون و بەشێک لەو خانووانە دابەشکراون، بەڵام چەند ساڵێکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابەشکردنی خانووەکانی راگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچەر تاھیر نوێنەری خاوەن کارگەکانی غاز لە سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشکی سلێمانی لە غاز نۆ تەنکەر بووە و کەمکراوەتەوە بۆ ھەشت تەنکەر، لە کاتێکدا پێویستی بە دوو تەنکەری تر بووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان.

وتیشی، ساڵانە لەمکاتەدا کەمترین غازی خەزنکراو لە کارگەکان نزیکەی ٢٥٠ تۆن بووە و ئێستا چوار تۆنیان ھەیە. رەخنەشی لە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی گرت کە وتویەتی قەیرانی غاز لە سێلمانی نییە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژی چوارشەممەوە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین کە کاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورە و کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی ھەرێم راشیگەیاند، سەرەتا نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشەکانی رۆژئاوای ھەرێم و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ھەرێم و ھەندێک کات لە ھەندێک ناوچە بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی لێزمە باران دەبێت و لەسەر لووتکەی چیا بەرزە سنوورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.

ھاوکات دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزیکە پاڵە پەستۆیەک و لە بەغداد و شارەکانی تر باراندەبارێت، ھەروەھا ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ھەندێک لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران و ھەولێر و سلێمانی و دیالە ھەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە شارەکانی مەھاباد، بۆکان، سنە، سەقز، مەریوان، بانە، دیواندەرە، جوانڕۆ، شنۆ و دێولان بازاڕیان و کاسبکاران لە مانگرتنی گشتیدان.
ھەروەھا مانگرتنەکە خوێندکارانی زانکۆی رازی لە کرماشان و شەش زانکۆی شاری سنەی گرتووەتەوە و چوونە پۆلیان بایکۆتکردووە. 

ئەو مانگرتنەش لە درێژەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانە لە شارەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە ٣٨ شاری کوردستان، ٦١ ھاووڵاتی کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

پێش نیوەڕی ئەمڕۆ، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و دواتریش لە سەرۆکایەتیی ھەرێم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ئێستاش لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

بڕیاروایە ھەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دواین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان کە یەکەم کۆبوونەوەیە لە دوای درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی، بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دا، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی ھەموارکراو کرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ  پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق و پێشنیازەیاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان و پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان-عێراق، دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا رایانگەیاندووە ، پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیس بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت .

ئاماژەیان بەوەشکرد ، تۆمەتبار ٥٧ قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی ٧ / ٢٠٢٢ بوە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون. لەئێستاشدا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبوی ١٩٩٩ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بە دووجار لە رێگەی درۆنەوە چوارجار بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری كۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر بۆردومانكران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش رایگەیاند، تائێستا هەشت بریندار و یەك كەس دوای گیان لەدەستدانی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

هاوكات، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بە چوار مووشەك بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە زڕگوێز بۆردومانكران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یادی ٢٣٨ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، سلێمانی مەڵبەندی پێگەیاندنی کەڵەپیاوان و شۆڕشگێڕان بووە و مێژوویەکی درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زانست و ئەدەب و فەرھەنگ تۆمارکردووە و ھەمیشە ھەڵگری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری و مەعریفی و رەسەنایەتی بووە.

راشیگەیاندووە، سلێمانی شارێکە ھەرگیز جەور و ستەمی قبوڵ نەکردووە و پیشەنگی خەبات بووە و رۆڵەکانی لە شۆڕش و راپەڕین و بزوتنەوەی کوردایەتیدا ھەمیشە گیانلەسەر دەستبوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو کارنامەیەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و سێ تەوەر لەخۆدەگرێت. 

لە تەوەری یەکەمدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی عێراقی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دەکرێت. 
لە تەوەری دووەمدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دەدرێت. 

تەوەری سێیەمیش بریتییە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ  پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق و پێشنیازەیاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان و پڕۆژەیاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان-عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە قەڵای حەسەنخانی تاران، ھێرشیانکردووەتە سەر چەند لاوێک کە سەرقاڵی نووسینی دروشم دژی حکومەت بوون و لەو ھێرشەدا ھاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی (سامان ڕەحمانی) دەستگیرکرا و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەسەری درا و کوژرا. 

راشیگەیاند، دوو ھاوڕێی ناوبراو کە لەگەڵیدا بوون توانیوانە لە دەستی ھێزە ئەمنییەکان ھەڵبێن. 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە ٣٨ شاری کوردستان، ٦١ ھاووڵاتی کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رەنج پشدەری" رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگاری شەوی رابردوو یەختێکی کۆچبەران بە ٦٣ سەرنشینەوە پەکی کەوت و پڕبوو لە ئاو و کۆچبەران داوای بەھاناوەچوونیان کرد، دوای دوو سەعات شوێنەکەیان دۆزرایەوە و پۆلیسی یۆنان بەھانایانەوە چوون و رزگارکران. 

وتیشی، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان ٦٣ کەس بووە خەڵکی سلێمانی و قەڵادزێیان تێدایە و ژمارەیەکیشیان ژن و منداڵن، لەئێستاشدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆچبەرەکانی بەرەو دوورگەی کۆسیان بردووە و پشکنینیان بۆ دەکرێت و لەو دوورگەیە دەمێننەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، یەختێکی تر بە ٧٠ کۆچبەرەوە لە نزیک دوورگەکانی یۆنان نقومبوو، کە تەنھا ١٢ کۆچبەر رزگارکران و تەرمی ٢٨ی تری دۆزرایەوە و کوردیان تێدا بوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...508509510511512...922