مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی حەیدەر شێخ عەلی دەکات
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەرێزان کەسوکار و خانەوادەی ھاورێ حەیدەر شێخ عەلی
بەرێز مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان
بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر حەیدەر شێخ عەلی وەزیری پێشوتری گواستنەوە و گەیاندن لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری حزبی شیوعی کوردستان و کوردانی فەیلیمان پێگەیشت، بۆ ئەم کۆست و خەمە، ھاوخەمی خۆمان بە خانەوادە و کەسوکار و ھاوسەنگەرانی رادەگەیەنین.
ڕۆحی کۆچکردوو شاد بێت و سەبوریتان بۆ دەخوازین .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



