"عوسمان بایدەمیر"سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە کوردستانییەکان و ھێزە دیموکراتیەکانی دەرەوەی وڵات دەکات، دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

دەشڵێت، کلیلی گۆڕان و وەرچەرخان لەدەستی دەنگدەردایە، دەنگەکانتان دەرگای زیندانەکان دەکاتەوە، دەتوانن لە پەرلەمان براوە بن بە زیادکردنی چەند ھەزار دەنگێک لە ھەندێک شاردا.

ھاوکات"سەڵاحەدین دەمیرتاش"ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە" لە پەیامێکدا داوا دەکات، کار و چالاکییەکانی بانگەشە تەنیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نەکرێت،  تا ١٤ی ئایار ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن.