سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن لە ژنەکەی گەڕەکی گوڵان لە ھەولێر دەستگیر دەکرێن
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر و بەریوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوکردووە، دوای رووداوی ھەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ژنێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گوڵان لە شاری ھەولێر لەچەند رۆژی رابردوو، تیمەکانیان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون، پاشان تواندرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەستبخەین.
ئاشکراشیانکرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە ھەر سێ تۆمەتباری رووداوەکە بە ھاوبەشی ھێزە ئەمنییەکان دەستگیربکرێن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگا.



