پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی ژنە تێکۆشەری دێرین گۆڤەند سەعدی حەمد
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ....
کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەری دێرین خاتوو (گۆڤەند سەعدی حەمد) خێزانی فەرماندەی کۆچکردوو قادر دۆشکە نیگەرانی کردین.
خاتوو گۆڤەند زیندانی سیاسی، پێشمەرگەی شاخ و شۆڕشگێڕێکی دڵسۆزی کوردستان بوو. ھاوشانی کاک قادر دۆشکە خەباتی دەکرد و نموونەی خێزانی تێکۆشەر و بەئەمەکی یەکێتی و کوردستان بوون.
لەخوای گەورە داواکارین خاتوو گۆڤەند بە بەھەشتی بەرین شاد و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


