بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، وەلی باقی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەكالەت كە هاوكات بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەكەیە، كەسێكی دەستگیركردووە كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

دوای جێبەجێكردنی فەرمانەكە، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر و چوار كارمەندی دیكەی پۆلیس لە هەولێرەوە پەیوەندییان پێوەكراوە و دەستگیركراون.

بڕیارە ئەمڕۆ كەسێكی دیكە بەناوی شیروان جەلال بكرێت بە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، لەسەر رووداوەكەش لایەنە پەیوەنیدارەكان تا ئێستا هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە