فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە سنوری کەرکوک حەشارگەیەکی داعشیان بۆردومانکرد
کوردسات نیوز
٥ی ئایاری ٢٠٢٣
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە جۆری ئێف١٦ حەشارگەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک تیرۆریست کە لە ناو حەشارگەکەدا بوون ھەموویان کوژراون و حەشارگەکەش بە تەواوی لەناوبراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بۆردوومانەکە ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و دەرکەوتووە ئەو حەشارگەیە یەکێکە لە حەشارگە گەورەکانی تایبەت بە پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیشی تێدابووە.



