داوا دەکرێت پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەغداد کۆبووەتەوە و داوایکرد گۆڕانکاری لە نەخشەی ھێڵی شەمەندەفەری خێرا و پڕۆژەی رێگای گەشەپێداندا بکرێت.
وتیشی، ئەوان داوایانکردووە ھێڵی شەمەندەفەر لەجێگەی ئەوەی بە پارێزگای نەینەوادا بگەیەنرێتە تورکیا، رێگاکە بە دھۆکدا بگەیەنرێت ئیبراھیم خەلیل و دواتر تورکیا، شاندەکەی عێراقیش بەڵێنیانداوە پێشنیازەکەی بگەیەننە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کاری لەسەر بکەن.