لە ھەرێمی کوردستان ٢٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەچالاکی یەکەمدا دوای ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەھۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرا دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ١ کیلۆ حەبی کەپتاگۆن ٢ گەورە بازرگانیش دەستگیربکەن.
لە چالاکی دووەمیشدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا دەستبەسەر بڕی ٧ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ٢ بازرگان دەستگیربکەن.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لەچالاکیەکی تردا توانرا ٧ کیلۆ تۆچای تێکەڵ بەماددەی ھۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکرینەوە.