دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە وەفدی ھەرێم گەڕایەوە بۆ بەغدا، لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجە کۆبوونەوە و گەیشتن بە رێککەوتن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەفدی حکومەت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادەوە بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوو وەفدەکە ئیمزا کراوە، بڕیار وایە کە دەست بەجێ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

ھاوکات وتەبێژی حکومەتی ھەرێمیش رایگەیاند، لە زوترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێم رۆژی چوارشەممە گەڕایەوە بۆ بەغداد، بریارە ئەمرۆش وەفدەکە چەند کۆبوونەوەیەکی تر لە بەغداد ئەنجام بدات.