بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان رایگەیاند، تیمەکانیان لەچەند رۆژی رابردودا لەسێ چالاکیدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕی ٢٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن، ٥ بازرگانی ماددەی ھۆشبەریش دەستگیرکراون.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لەچالاکی یەکەمدا دوای ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەھۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرا دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ١ کیلۆ حەبی کەپتاگۆن  ٢  گەورە بازرگانیش دەستگیربکەن.

لە چالاکی دووەمیشدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا دەستبەسەر بڕی ٧ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ٢ بازرگان دەستگیربکەن.
لە راگەیەنراوەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لەچالاکیەکی تردا توانرا ٧ کیلۆ تۆچای تێکەڵ بەماددەی ھۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکرینەوە.